یونس حسینی


بم خه سه‌ر گۆ  


تۆم ته‌واو کرد

             ده‌ستم پێکه

تا به‌خشه‌نده‌یی سێوێک

                         سه‌رگه‌ردانیم بخه باڵات

          په‌ل به په‌لم بخه سه‌ر گۆ !

وتت باران

          رووباره‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا

بڵێ رێبوار

            با رێگاکان زه‌لیلانه خۆ راخه‌ن به سه‌ر زه‌وی دا !

من فه‌رمان که

چاوم کۆتایی داهات

به‌ خه‌رمانه‌ی گۆناتا

                      هه‌ر خۆڵ و پێخاوسیم کۆ که‌مه‌وه

خۆت یه‌کلا و

 من چه‌ن لا بکه‌ره‌وه !!

ئاو بڵێ

تا په‌نجه و لێوم گوڵ بگرێ

تؤم ته‌واو و

              هه‌ر هیلاکم له رێبوارا...
    پا به‌ من به‌

 سوور بم شێله

زۆر له‌م به‌هاره ئه‌ترسم

له له‌عنه‌ت ترین چرکه‌ما

                         ره‌گ به ره‌گم

                         به‌ره و خۆت که

                       تا تریفه‌ت له هه‌ڵچوونما !

تو شۆره‌بی و من رووبار

       فه‌ڕز کراوی وتنتم

                          به جێم بێنه!!!

شێعری عه‌لی حسه‌ینی
 

یه‌که‌مین به‌یانی

له‌ یه‌که‌م مه‌یدانی جه‌نگی

نێوان هه‌نگاو و زه‌ویدا

تۆ ئه‌تزانی

هه‌نگاونانم تاوانێکه‌ بۆ  ڕێ بڕین.

له‌گه‌ڵ یه‌که‌م شۆڕشه‌کانی نێوانی گزینگ و چاو

ئه‌من هاتم بیدرکێنم زه‌رده‌خه‌نه‌ و گریانی تۆ

سه‌ریشم هه‌ر بۆ ناو لاشه‌ی یه‌که‌م ساتی چاو

پشکووتن

خه‌ونگه‌ بووم ئه‌من زۆر جار

سنووری دیتن نادیار

ئاگردانی دڵ و سینه‌یش هه‌ر ئاوه‌دان.

ئه‌مه‌ شه‌وه‌ و تیرێژی ڕه‌ش

هێرش بۆ دیتنم دێنن

ئه‌ڕۆمه‌وه‌ تا ئاهوورا و

تا له‌ دایک بوونی تیشکی نێوان

له‌پی ده‌ستی یه‌که‌مین به‌یانی.

یونس حسینی


تا که‌روێشکه‌ی قاقات و

                       له‌رینه‌وه‌ی سێو

                              " فرمینا"

                                                زه‌ویم و چاوه‌روانی بارێزه‌

             با بشه‌رمێ به‌هار و

                                           له‌م پاییزا

                                          له‌ یه‌کتر له‌نگه‌رێ بگرین!!!!

هەرکات من و ڕێگا هاوڕێ دەبین

بە سروە ئەسپێرم هەواڵی تۆم بۆ بێنێ...

     "فەرهاد موحەمەدجانی"

     تۆران

چه‌ند شه‌وه‌ من چاوه‌رێتم بۆچ نه‌ما په‌یمانی تۆ

وای عه‌جه‌ب ده‌ردێکه‌ دووری،دوور له‌ تۆ و چاوانی تۆ

 

چاوه‌رێی زه‌نگی موباییلم،تۆ بڵێی که‌ی بێته‌ ده‌نگ

خۆشه‌ ده‌نگی تۆم له‌ گوێ بیت ،خۆم له‌ دڵ میوانی تۆ

 

جوتێ جوکه‌ وله‌رزه‌له‌رزێ هاته‌ نێو نا خی مۆباییل

یه‌ک ژماره‌ ویه‌ک په‌یامه‌، که‌وته‌ سه‌ر عنوانی تۆ

 

من په‌یامم کرده‌وه‌،لێم بووی به‌ خوشک ومن برا

به‌ڵکو پیری بێ له‌ چاوم،یا هه‌ڵه‌ی ده‌ستانی تۆ

 

هه‌ر خه‌یاڵ و خه‌ونه‌ ئێستا،وه‌ک شه‌ڕ و تۆرانه‌ لێم

من وه‌ڵامی چی به‌ڕێ که‌م،بێت به‌ هۆی گۆڕانی تۆ

 

من که‌ ده‌موێ تۆم ببێت وتۆیش که‌ بێزاری له‌ من

حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر چا‌وه‌رێ بم،دوور له‌ تۆ و تۆرانی تۆ!


ساتیار

 
ئاوەنگ لەچاوم و ئاورینگ لە ناخم نوستون

گوڵاڵەی شێعرم شین نەبوو

کە عاشقترین فەرهاد لە تراژێدی

                       یەکەم شێعرا ڕوا..
"فەرهاد موحەمەدجانی"
.

         

يەکەم بیرەوەری عەشقت لە بیرە؟

چەن لا پەڕە نوسراوەی پڕ لە ماچ و

چەن باخەڵ سێو!

ڕون کردنەوەی یەکەم گومانی چاوەکان.

چەن تامەزرۆی جێژوانم

بۆ حەسانەوەی ماندویەتیم.

یادگارەکانی عەشقت شەتڵی فرمێسکن

شەو،من،تەنیایی و یەکەم بیرەوەریت

چەن ڕقم لە بەیانانە
"فەرهاد موحەمەدجانی"

 
لێم ڕونە دەگەڕێیتەوە ئامێزم

دەمێکە لە تەنیشت غوربەتم

بێ تۆیی،

بێ وڵاتیە

بگەڕێوە

تا برینی نیشتمان

سوکنایی بێت...
 
"فەرهاد موحەمەدجانی"

خۆزگه‌

 
وا دیارە تەمەنم ناگا

بە گەیشتنی سێو و لیمۆ,

بەڵام

هیواکانم ناشتوە تا درەخت  بێ و

 سێبەرێ بۆ خۆشەویستی...!!
"فەرهاد موحەمەدجانی"

 

مه‌راق

 شێعری ماموستا یونس حسه ینی

بۆی دامه‌چۆ

ئه‌م خه‌یاڵه‌ تا باڵا و

                  سه‌وز هه‌ڵچێ

شوێنی هه‌یه‌ بۆ تۆ بیستن

که‌م به‌ربه‌ روانینت بگره‌!!

******

             زه‌ریاش عه‌تری هه‌ر لێره‌دا ون کردوه‌...