مه‌ڵبه‌ندی وێژه‌وانيی مه‌حوی به به‌رپرسيارێتي هه‌ژاني بابامیری و به
هاوکاريی کتێبخانه‌ی گشتيی شاری سه‌قز له هۆڵی کتێبخانه‌ی ئه‌م
شاره، رۆژی 25ي ره‌شه‌مه ئێواره شيعرێکیان به‌ڕێوه برد . ئه‌م مه‌ڵبه‌نده كه
له ره‌شه‌مه ي ساڵي نه‌وه‌دي هه‌تاويدا و به هاوكاريي كتيبخانه‌ي گشتيي
شاري سه‌قز دامه زراوه ، به ده‌عوه‌ت کردن له شاعيرانێ وه‌ک :
به ڕێزان عه‌لی ڕه‌زا قاسمی فه‌ڕ له بیجاڕ،سمایلي عه‌زه‌می و ناسري
یه‌زدانی له دیوانده‌ره ، شه‌ویاري گوڵابی ئازه‌ر له مه‌هاباد و سۆراني
حسه‌ینی له بانه.هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز شاعيرانێ وه‌ک : هه‌ڵاله‌ي
سوهرابی ، عه‌لی حسه‌ینی ، یۆنسي حسه‌ینی وهه‌ژاني بابامیری ئه‌م
ئێواره شيعره‌یان ڕازانده‌وه.
ئه‌م کۆڕه، به به‌شداریکردنی حه‌یران بێژێکی سه‌قزی به ناوی كاك
جه‌مشیدي فه‌تحی له گه ڵ ژه‌نیارێک به ئامێری عوود به ناوی كاك خالیدي
پیشداد درێژه ي پێدرا که سه‌ره‌نجی خه ڵکی راکێشا.پاش ته‌واو بوونی
کۆڕه‌که به شاعيرانی به‌شدار بوو خه‌ڵات پێشکه‌ش کرا.شایانی باسه‌که
خه‌ڵکی شاری سه‌قز به باشترین شێوه له‌م ئێواره شيعره پێشوازیيان
کرد..یۆنس حسه‌ینی و هه‌ژان بابامیری وه‌کو دو ئه‌ندامی چالاکی ئه‌م
مه‌ڵبه‌نده سه‌باره‌ت به هاوکاری جه‌لیل سه‌یدی به‌رپرسی کتێبخانه،ده‌س
خۆشی و ماڵ ئاوایی خۆیان ئاراسته کرد.