تۆم ته‌واو کرد
ده‌ستم پێکه
تا به‌خشه‌نده‌یی سێوێک
سه‌رگه‌ردانیم بخه باڵات
په‌ل به په‌لم بخه سه‌ر گۆ !
وتت باران
رووباره‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا
بڵێ رێبوار
با رێگاکان زه‌لیلانه خۆ راخه‌ن به سه‌ر زه‌وی دا !
من فه‌رمان که
چاوم کۆتایی داهات
به خه‌رمانه‌ی گۆناتا
هه‌ر خۆڵ و پێخاوسیم کۆ که‌مه‌وه
خۆت یه‌کلا و
من چه‌ن لا بکه‌ره‌وه !!
ئاو بڵێ
تا په‌نجه و لێوم گوڵ بگرێ
تؤ‌م ته‌واو و
هه‌ر هیلاکم له رێبوارا...
پا به من به
سوور بم شێله
زۆر له‌م به‌هاره ئه‌ترسم
له له‌عنه‌ت ترین چرکه‌ما
ره‌گ به ره‌گم
به‌ره و خۆت که
تا تریفه‌ت له هه‌ڵچوونما !
تو شۆره‌بی و من رووبار
فه‌ڕز کراوی وتنتم
به جێم بێنه!!!
فه‌رهاد محه‌مه‌دجانی م به‌ر له مه‌رگ ودوایی پێکه‌نینیش هه‌ر دانیشتوی شاری سه‌قزم.حه‌زم له شیعر و جوانیه و شاخه‌وانی ده که م و رۆژنامه‌وانم ،ئه‌م ماڵپه‌ڕه کوردیه ئه‌ده‌بیه و سه‌ر به هیچ ئایدیا و لایه‌نێک نیه جێ له حه‌زره‌تی شیعر و......شیعڕ.