تینوی قۆمێ ماچ!!!

شاعیرم

ماندووم...

تینوی قۆمێ ماچ!

که‌شکۆڵم ته‌ژی خه‌یاڵ

له‌ کانیاوی جه‌سته‌ت دا بمخنکێنه...

"فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی"

عه شق

له‌ نیشتمانی ئامێزت
بمده‌ له‌ سێ داره‌و
بمنێژه‌ له‌ خاک
من شه‌هیدی تۆم...

"فرهادمحمدجانی"

باران...

 
دیسان باران

گریانم وه‌ بیر دێنێ
...

هۆ خودای ده‌سه‌ڵات مردو

تۆ بۆ کێ ده‌گری؟!


"فەرهاد محەمەدجانی"

کۆتر

له‌ چی هه‌ڵدیت؟

بۆ کوێ باڵ ده‌گری؟

ده‌سته‌مۆ کراوی

هه‌رچی ئه‌م بان و ئه‌و بانیش بکه‌ی...

هه‌ر دیته‌وه‌ ئامێزم!

     فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی

تینوی قۆمێ ماچ!!!

ماندوم...

تینوی قۆمێ ماچ!

که‌شکۆڵم ته‌ژی خه‌یاڵ

هه‌تا کانیاوی جه‌سته‌ت

چه‌ندی ماوه‌؟

فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی

قاپ

فه‌رهاد محه‌مه‌دجانی

تو...

له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانی لێم

من..

ده‌که‌ومه‌ یادی مۆنالیزا و فه‌لسه‌فه‌ی فڕوید

دێته‌وه‌ بیرم !!!

هەرکات من و ڕێگا هاوڕێ دەبین

بە سروە ئەسپێرم هەواڵی تۆم بۆ بێنێ...

     "فەرهاد موحەمەدجانی"

ساتیار

 
ئاوەنگ لەچاوم و ئاورینگ لە ناخم نوستون

گوڵاڵەی شێعرم شین نەبوو

کە عاشقترین فەرهاد لە تراژێدی

                       یەکەم شێعرا ڕوا..
"فەرهاد موحەمەدجانی"
.

         

يەکەم بیرەوەری عەشقت لە بیرە؟

چەن لا پەڕە نوسراوەی پڕ لە ماچ و

چەن باخەڵ سێو!

ڕون کردنەوەی یەکەم گومانی چاوەکان.

چەن تامەزرۆی جێژوانم

بۆ حەسانەوەی ماندویەتیم.

یادگارەکانی عەشقت شەتڵی فرمێسکن

شەو،من،تەنیایی و یەکەم بیرەوەریت

چەن ڕقم لە بەیانانە
"فەرهاد موحەمەدجانی"

 
لێم ڕونە دەگەڕێیتەوە ئامێزم

دەمێکە لە تەنیشت غوربەتم

بێ تۆیی،

بێ وڵاتیە

بگەڕێوە

تا برینی نیشتمان

سوکنایی بێت...
 
"فەرهاد موحەمەدجانی"

خۆزگه‌

 
وا دیارە تەمەنم ناگا

بە گەیشتنی سێو و لیمۆ,

بەڵام

هیواکانم ناشتوە تا درەخت  بێ و

 سێبەرێ بۆ خۆشەویستی...!!
"فەرهاد موحەمەدجانی"