کۆتر
بۆ کوێ باڵ ده‌گری؟
ده‌سته‌مۆ کراوی
هه‌رچی ئه‌م بان و ئه‌و بانیش بکه‌ی...
هه‌ر دیته‌وه ئامێزم!
فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی
بۆ کوێ باڵ ده‌گری؟
ده‌سته‌مۆ کراوی
هه‌رچی ئه‌م بان و ئه‌و بانیش بکه‌ی...
هه‌ر دیته‌وه ئامێزم!
فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی
تینوی قۆمێ ماچ!
که‌شکۆڵم ته‌ژی خه‌یاڵ
هه‌تا کانیاوی جه‌سته‌ت
چه‌ندی ماوه؟
فه‌رهاد محه‌مه‌د جانی
سـه‌یلی هـیجرت به‌ردی بنچینـه‌ی لـه ڕه‌گ هێنـامـه ده‌ر
بـاری فیـکرت قه‌ددی ڕاستـی تێـکشــکاندم وه‌ک فه‌نه‌ر
شیری ئـــــه‌برۆت ، تیری غـه‌مزه‌ت وا له جـه‌رگم کارییه
دێت لــه تۆفـانـی دوو چـاوم له‌ت‌له‌تـی خوێنی جــــگه‌ر
چـــــــاو و دڵ شــه‌ڕیـانه ، نـازانــم خـه‌تای کامیـانــه خـۆ
تــا بـه داری کــه‌م ، ده‌ری که‌م بیخه‌مـه شین و چه‌مه‌ر
نـووری چــــــــاوم ! چاوه‌که‌م بێ نووره بێ تۆ ، ذه‌ڕڕه‌یـی
خـــاکی ده‌رگــاکه‌ت ببێژم بیــــکه‌مه کوحـــلی به‌صــه‌ر
دڵ مووشـه‌ببه‌ک بـــوو لـــه‌به‌ر ئێشان و نێشـانی مـوژه‌ت
ئیشی چـــاو بوو بۆیه هێنده گریام و خوێنـی که‌وته سه‌ر
له‌ت‌له‌ت وکـون‌کــون بووه دڵ وا له شه‌وقی شیره‌کـه‌ت
ڕۆحــه‌که‌م دێت و ده‌چــێ ، نازانم له کــامیان دێته ده‌ر؟!
هـه‌رچــــی مــه‌حبووبه‌م ده‌بینــێ وا ته‌حه‌ییور ده‌یـــگرێ
سـوێن ده‌خـوا بـه خــــوا ده‌ڵـێ (( بالله مـــــا هذا بشر ))
چەندە خۆشە دابنیشین دوو بە دوو ئەمن و گوڵم
داکەوێتن موددەعی لەو خوارە هەروەک دەستی کەر
ڕۆژپـــــه‌رستی ڕووته ((نالــــــی)) بۆیه دائیم وه‌ک غوڵام
زه‌ردو گـــــــه‌رده‌ن‌کـــه‌چ له ده‌رگات حاضره ده‌سته‌و نـه‌ظه‌ر
هەرگيز متمانەت پێيناكەم
كاتێ دەستەكانمت گوشي
ترسام
پەنجەكانمت دزيبێ!
دواي دەمدەمان
ددانەكانمم ژمارد!
**********
به‌ڵام هێشتا
خۆشم ئەوێي !
غادەتو سەمان
وه‌رگێڕانی هەژان باباميري
فه‌رهاد محه‌مه‌دجانی
تو...
له په‌نجه‌ره‌وه ده‌ڕوانی لێم
من..
ده‌که‌ومه یادی مۆنالیزا و فه‌لسه‌فه‌ی فڕوید
دێته‌وه بیرم !!!
شان له خۆر
رو له تریفه
ته رێقه‌تێ نوێ دا ئه‌ده م...!
گرێ چنی باڵای خۆم و زه‌مه‌نه‌ت ئه‌که‌م
تا بتروکێنی ته‌مه‌نم و
ئه گریجه‌ی شێعراویت با وه‌شێنی حه‌سره‌تم کا...!!
خانمی به‌ر په‌نجه‌ره ..
منی نه‌گریس
چۆله‌که پۆشی هه‌یوانت و
جوغرافیای خه‌ونه‌کان و
پێده‌شتی ته‌ی نه‌کراوم .
له هه‌نارا وه‌یلانت و
درێژه‌م له سێوا ده‌ده‌ی!!!!!!
۰موتاوی۰ ئه‌و ته‌مه‌نه‌مه‌م
حیله‌ی نگای هه‌ر مل ئه‌نێ و
رو له قیبله‌ی ئه‌رخه‌وان
شروڤه‌ی خه‌ونه‌کان ئه‌کا و
یه‌که‌م ئایه‌تی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵم ئه‌گرێ و
ئاوێنه‌که‌م فرێ ئه‌دا ....
تا ته‌عبیری کرچ بوونه‌وه....
خانمی به‌ر په‌نجه‌ره .....
ئاسمانت ته‌قه‌ڵ چنی فرینم که
با جاڕ بدرێ یه‌که‌م کتێبی پیروزت...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
موتاو :ئه و هه‌ودا باریک و ناسکه‌یه ژنان به‌ته‌شی ده‌ی رێسن ،بۆ به‌رماڵ و
رانک وچۆخه‌ی پیاوان...به‌کاری ده‌به‌ن
لــــــــه دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره
شـه‌تى ئه‌شكم نه‌بێ مانيــع، ده‌سوتێم ده‌بمه كۆى نووره
به نـارى عيشق و ئاوى دڵ, جه‌سه‌د وه‌ك حه‌زره‌تى مو‌سا
ته‌ريقی: به‌حــــــــرى فيرعه‌ون و, ڕه‌فيقى ئاته‌شى تووره
ده‌چـێ بۆ لاى رِه‌قيب خۆشه, وه‌لێ ئه‌و داخــه كوشتومى
له كـن ئه‌و چه‌نده مه‌جبوره, لــــه لاى من چه‌نده مه‌غروره
په‌یامت هــــات و په‌یكت ڕۆى, خـــــــه‌ياڵم ناردوو نه‌یگه‌یێ
رِه‌سوڵم كـــــــــــه‌وته رِێ، گرتی، هێناى وه‌ك ئاگره سوره
كه ديتـــم شكلى سه‌د ڕه‌نگــــی, گوتم: بابايى عـــه‌ییاره
كه بيستم له‌فزى بێده‌نگی, گـــــــوتم: شه‌یپوری شاپووره
گـوتم:راستى سه‌بـــا هه‌ڵسه، گوتی: مه‌شره‌ب موخالیفه
گــــــوتم: نارێ، گــــــــــــوتى: بایه، ئه‌وجێ، گوتی: دووره
گـــوتم: قوربانى تۆ من بم، گــوتی: قوربانى تــۆ سه‌گ بێ
گـوتم: شيشه‌ى دڵـــم ناتوێ، گـوتی: بۆ چیمه، مه‌كسوره
خــه‌راباتى دڵــــــى (( نالــــى )) مه فه‌رموو: خاڵیه، نـايـه‌م
بـه مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، چــاوم! به زيكرت به‌يتى مه‌عمووره‌ه
له‌م حه‌سره‌تکه‌ده ناڕوونه‌وه
من ئه‌دوێم لێت ئه‌ی مرۆڤ
بێ ئه‌وه‌ی سڵ که‌م
له وه‌همی ئه‌و دیوی حه‌سار؛
ئاگردانیش با گه‌شه‌ی بێ جار و بار
سه‌یره!
منی ئاده‌میزاد
له مه‌هله‌که‌ی دوو چا‌وا
ئه‌پڕووکێم
ڕێک ئه‌و ده‌مه‌ی په‌ڕه‌سێلکه‌کان
گژه‌با چاویان لێ ناترووکێنێ
ئه‌ی په‌تیاره بێ ده‌ره‌تانه‌که
لانی که‌م ئه‌تتوانی
شۆڕشێ ئینشا بکه‌ی له سکووت
تا هه‌موو شت
ته‌نانه‌ت دار و دیوار
له زریکه‌دا باڵا نه‌کا
وه‌ره با هه‌ر ره‌نگێک بچێنین
به‌م لاپه‌ڕه‌ی دڵه‌دا و
چی تر بڵێسه نه‌که‌ین به سروود؛
هه‌نووکانه له ناو ئێخلاسی شه‌و نوێژێکا
ئه‌ڕۆین به‌ره‌و که‌ناره‌کانی بزر بوون
ئه‌م زه‌وییه نه با ئه‌بینێ و نه بۆران!
به خۆم ئه‌ڵێم
داخۆ ئه‌مه حه‌قیقه‌ت بێ که ئه‌ڵێن
ناو به ناوێ
له‌و دیوی چیا
دره‌خت به گه‌ڵاوه
ئه‌بێ به شاباشێکی سوور و
دوای ناوبڕێک به‌ئه‌سپایی
عاله‌مێکی قه‌ترانی چێ ئه‌بێ له سووتوو؟!
له‌م ده‌ڤه‌ره
هیچ ساماڵێ ره‌چاو ناکرێ بۆ هیوا
له‌و دیوی ته‌ماشاوه
ئه‌ستێره‌که چاوه‌ڕوانمه و
ئه‌ڕۆم چی تر با نه‌چڕژێم
به سه‌ر مشتێ خۆڵی گه‌رما !
تا موخالیف بن جه‌ماعه‌ت
من به مه‌ستی وشه هه‌پروون هه‌پروونه‌که
ئه‌هۆنمه‌وه و
له قوژبنه‌کانی یاخی بوونه‌وه ئه‌ترازێم
تا ئه‌م شێعره تازه
به تۆرانه‌وه رۆژ نه‌کاته‌وه و
سا به‌ڵکوو
پرشه‌ی عه‌شقێکی نادیار
بکه‌م به ئاوازی ده‌ریام.
هه‌تا بڵێی حه‌زم له په‌پووله بوونته و
شه‌وانه به قه‌د فرمێسکێ تۆ له منی و
جوان نازانم له دڵۆپی چه‌نده‌مام
به‌س ده‌زانم
دوو فرمێسک سه‌رتر بارانم
له سه‌ره‌تای شه‌وی هه‌ناره‌که‌وه
من و چه‌ن مچوڕکی نامۆ
کووچه‌ی سێهه‌می شه‌هوه‌تم
هه‌ر جمه‌ی دێ و
له بناگوێی به‌رده‌بارانا
بڵێی هه‌موو ڕووت بوونه‌وه‌کانت سوور که‌م؟