جه‌لال مه‌له‌کشا
ده‌لێم ئه‌م شاره جێ بێلم سه‌فه‌ر كه‌م
برۆم و خۆم له دوونيا ده‌ربه‌ده‌ر كه‌م
به هاواري دل و باراني ديده‌م
له ده‌ردي خۆم هه‌مو عاله‌م خه‌به‌ر كه‌م
له ده‌ستي ياري دڵره‌ق شه‌رته ئيتر
برۆم تهركي كچي ئۆمولبهشهر كه‌م
ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌نه‌ت ئه‌م وڵاته
شهقي پێدا ده‌ده‌م عهزمي سه‌فه‌ر كه‌م
ههڵۆي شاخم كهويلي ديلي قه‌فه‌ز نيم
برۆمۆ روو له كێوان و كه‌مه‌ر كه‌م
گوڵێ نا پشكوێ له م شوره كاته
له وه‌رزي وشك و قاقڕ چۆن سه‌مه‌ر كه‌م.
جه‌فا ته‌نگي وه‌ها لي هه‌ڵ چنيوم
ده‌بێ هه‌ر بۆ وه‌فا شين و چه‌مه‌ر كه‌م
هه‌مۆ نامۆن و من تاك و غهريبم
نه‌ماوه ئاشنا بوكووێي نه‌زه‌ر كه‌م
شه‌واره‌م نهبينم رۆژي رووناك
ئه‌گه‌ر به‌م شاره دا ئيتر گوزه‌ر كه‌م
وڵاتي مه‌رگه ئێره گۆري عه‌شقه
برۆم چاكه و له خۆم دهفعي خه‌ته‌ر كه‌م
+ نوشته شده در شنبه پنجم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 14:12 توسط فه‌رهاد محه‌مه‌دجانی
|
فه‌رهاد محه‌مه‌دجانی م به‌ر له مه‌رگ ودوایی پێکه‌نینیش هه‌ر دانیشتوی شاری سه‌قزم.حه‌زم له شیعر و جوانیه و شاخه‌وانی ده که م و رۆژنامه‌وانم ،ئه‌م ماڵپه‌ڕه کوردیه ئه‌ده‌بیه و سه‌ر به هیچ ئایدیا و لایه‌نێک نیه جێ له حه‌زره‌تی شیعر و......شیعڕ.